تاقیکردنەوەی کۆرۆنای یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە نگەتیڤ دەرچوو
بە ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنای یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران، ھیچ نیشانەیەکی جێی گومان لە توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەر نەکەوت.
ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ڕایگەیاند: دوابەدوای وەرگرتنی دەرەنجامی تاقیکاریی ئەندامانی تیمی نیشتیمانی تۆپی پێ لە تاشکەند، ئەوە دەرکەوت کە تاقیکاریی تەواوی ئەندامانی تیپەکە نگەتیڤ بووە. بەرلەمەش ئەندامانی تیپی نیشتیمانی لە تاران دا دوو تاقیکاریی پزیشکییان ئەنجام دا بوو.
ھەروەھا بە پێی ھاوھەنگیی نێوان بەرپرسانی تیپەکانی ئێران و ئوزبەکستان، تبپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە کێبەرکێ لەگەڵ ئوزبەکستان جلی یەکسەر سووری لە بەردایە و گۆڵپارێزی تیپەکەش بە کراسی ڕەشەوە یاری دەکات.
لەم کێبەرکێیەدا ھەروەھا یاریزانانی تیپی ئوزبەکستانیش بە جلی سپی و شین یاری دەکەن. شوێنی بەڕێوە چوونی یارییەکەش وەرزشگای «پاختاکور»ی تاشکەندە.