تشرینی یه‌که‌م 13, 2020 16:35 Asia/Tehran
  • سکرتێڕی گشتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران: لە ئێستادا لە سەر ھەڵکشانمان بەرەو مۆندیاڵی ٢٠٢٢ چڕ بووینەتەوە

«مەھدی موحەممەد نەبی» سکرتێڕی گشتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ڕایگەیاند: بێجگە لە ھەڵکشانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێ بۆ مۆندیاڵی ٢٠٢٢ بیرلە شتێکی تر ناکەینەوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەھدی موحەممەد نەبی» سکرتێڕی گشتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران  لە بارەی بەرپاکرانی ئوردووەکانی خۆسازدانی تیپی نیشتیمانی وتی: بەختەوەرانە بەو پێشبینیانەی کە فیدراسیۆن ئەنجامی دا، دوو ئوردووی  خۆسازدان لە ئوزبەکستان و تورکیا بۆ تیمی نیشتیملنیمان فەراھەم کرا. لە ئوردوی تاشکەند یارییەکی دۆستانەمان لەگەڵ تیپی نیشتیمانیی ئوربەکستان ئەنجام دا کە بەرھەمی باشیشی لێ کەوتەوە.

ناوبراو وتیشی: یاریزانان لەم ئورددوانە دا لەژێر چاودێریی «دراگان سکۆچیچ»، «وەحید ھاشمیان» و کادێرانی تەکنیکیی دیکە پرۆڤەی باشیان کرد.

نەبی لەدوابەشی وتەکانی دا وتی: فیدراسیۆنەکەمان ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بەکار دێمێ ھەتا تیمی نیشتیمانیی وڵات ڕێی زلە یارییەکانی بەرایی مۆنئیاڵی ٢٠٢٢ بکەوێت و ئینشائەڵڵا بتوانین لە یارییە بەراییەکانی دواتردا ڕەزامەندیی خەڵکی خۆشەویستمان بەدەست بھێنین و لە کێبەرکێی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ دەرەنجامێکی باشمان دەشت کەوێت و لە ئێستادا بێجگە لە گەییشتنی تیپی نیشتیمانی بە مۆندیاڵ بیرلە ھیچی تر ناکەینەوە.

سەرپەیڤ