تشرینی یه‌که‌م 19, 2020 07:39 Asia/Tehran
  • بابان له‌ جامى عێراق براوه‌ بوو

یانه‌ى بابان ، له‌ یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنیان له‌ پاڵه‌وانێتییه‌کانى عێراق سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا .

 

تیپى تۆپى پێى بابان ، دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ قۆناغى یه‌که‌مى جامى عێراق به‌رامبه‌ر  عروبه‌ى شارى که‌رکووک وه‌ستانه‌وه‌و تیپى میوان توانى سه‌رکه‌وتن ده‌سته‌به‌ر بکات و ٢-١ یارییه‌که‌ بباته‌وه‌ .

دوو گۆڵه‌که‌ى بابانیه‌کان له‌ یارییه‌که‌ له‌ رێگه‌ى یاریزانان ، یاد عوسمان و رامیار که‌ماله‌وه‌ تۆمارکران .

یانه‌ى بابان یه‌کێکه‌ له‌ یانه‌ نوێیه‌کانى شارى سلێمانى ساڵى ٢٠١٩ مۆڵه‌تى وه‌ک یانه‌ وه‌رگرتووه‌ .

سەرپەیڤ