خولی تۆپی پێی کوردستان بەبێ بەشداریی هاندەران دەست پێدەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i388272-خولی_تۆپی_پێی_کوردستان_بەبێ_بەشداریی_هاندەران_دەست_پێدەکاتەوە
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی کوردستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2020 07:47 Asia/Tehran
  • خولی تۆپی پێی کوردستان بەبێ بەشداریی هاندەران دەست پێدەکاتەوە

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی کوردستان.

 

بە گوێری بەیانی ژمارە ژمارە (53)ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، کە  دوێنێ شەممە رێکەوتی 24ی تشرینی یەکەم بڵاوکرایەوە، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێکەوتی 14ی تشرینی یەکەمی 2020دا، بڕیاردراوە بە دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی کوردستان.

لە بەیانەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە پێویستە یارییەکان بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچێت.لە بەیانەکەدا وادەی دەستپێکردنەوەی یارییەکان دیاری نەکراوە و ئەمە بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دانراوە.

جێی ئاماژە، لە 25ی تەمووزی ڕابردوو، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتی خولەکانی تۆپی پێی دوای ئەوەی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووی لە هەڵکشان کرد.