ئه‌مڕۆ کاروانی یارییه‌کانی خولی عیراق ده‌ستپێده‌کات
تشرینی یه‌که‌م 25, 2020 16:30 Asia/Tehran
به ئه‌نجامدانی پێنج یاری و به‌ڕێوه‌چوونی به‌هێزترین یاری له نێوان شورتهو زه‌ورا ، گه‌ڕی یه‌که‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی تۆپی پێی عیراق ده‌ستپێده‌کات.
خولی نایابی ئه‌م وه‌رزه به به‌شداری ١٨ یانه به‌ڕێوه‌ده‌چن به سیستمی دوو قۆناغ و له سه‌ره‌تاوه یارییه‌کانیش به بێ هانده‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێن.
له‌م وه‌رزه ته‌نیا یانه‌کانی هه‌ولێرو زاخۆ نوێنه‌ری یانه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن و به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی پێکهاته‌که‌شیان هه‌ردوو یانه چه‌ندین گرێبه‌ستیان ئه‌نجامداوه.