تشرینی یه‌که‌م 29, 2020 01:40 Asia/Tehran
  • ئایینی «اعتصام»

ساڵگەری لەدایک­بوونی پیرۆزی سەروەری­ کائینات حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص) باشترین ھەل و دەرفەتە بۆ بیرکردنەوەوڕامان لەبارەی ئوممەتی ­واحیدەی ئیسلامییەوە. پێغەمبەرێک کە ڕەحمەتی خداوەندە بۆ تەواوی جیھانییان و نووری وجوودی موبارەکی ھێشتا دوای چواردە سەدە ڕووناکی بەخشی جیھانی مرۆڤایەتییە و گەرمای ڕەحمەت و دلۆڤانییەکەی سەھۆڵی ژیان دەتوێنێتەوەو گیانی دووبارە بە بەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دا دەکات.

ئەوینی بەرامبەر بە موحەممەد(ص) لەو سەرمایەو سامانە مەزنە ھاوبەشانەی یەک و نیو ملیارد موسڵمان لە سەرتاسەری جیھانە. دەیان ساڵ لەمەوبەر لە ئێرانی ئیسلامی داو لە لایەن پیرێکی زاناو عاریفێکی خوداناسەوە مەودای نێوان ١٢ی ڕەبیعولئەووەڵ ھەتا حەڤدەی ڕەبیعولئەووەڵ ناوی حەوتەی وەحدەت و یەکگرتنی لە سەر دانرا و ئا بەمجۆرە وجوودی موبارەکی پێغەمبەری سەردارو سوننەت و نەریتەکەی وەکوو یەکێک لە فەکتەرە ھەرە پتەوەکانی وەحدەت و یەکگرتن ناسێندراو ئەم پێشنیارە لەگەڵ پێشوازیی گەرم و گوڕی موسڵمانانی جیھان و بە تایبەت مامۆستایانی ئایینزا جۆربەجۆرەکانی ئیسلامی بەرەوڕوو بووەوە. ئەمڕۆکە پتر لە ھەرکاتێکی تر دوژمنانی ئیسلام بۆ بڵێسەدارکردنی ئاگری ناکۆکی و دووبەرەکی لە نێوان ئایینزا ئیسلامییەکان خەریکی پەلەقاژەن و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ھەرچی ئاستی عیلم و زانست خەڵک بەرامبەر بە ئایینەکەیان بەرز تردەبێتەوە،ھۆگری بەرامبەر بە یەکگرتن و برایەتیش زیاتر دەبێت. چونکو زانایانی ئایینزا جۆربەجۆرەکان ھەر بەوجۆرەی کە ئاگایان لەو تۆسقاڵە جیاوازییەیە کە لە فروعاتی دین دا ھەیە، لە بارەی خاڵە ھاوبەشەکانیشەوە ئاگادارن و لەم ناوەدا بەس سەرکردەکانی وەھابییەتن کە حەز بە یەکبوون و یەکگرتن ناکەن. ھەڵبەت با ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە وەھابییەت بەدەر لە ئایینزا ئیسلامییەکانن و تەنانەت زۆرێک لە زانایانی سوننەش وەھابییەت بە فیرقەیەکی ساختەو بە دوور لە حەقیقەتی ئیسلام دەزانن. بەڵام شێخەکانی وەھابی بەردەوام کەڕڕەنای ناکۆکی دەژەنن و ئوممەتی ئیسلامییان تووشی ئاژاوەو دووبەرەکی کردووە. کەچی زۆرێک لە زانایانی گەورەی شێعەو سوننە بە پشت بەستن بە ئایەتی ١٠٣ی سورەتی پیرۆزی ئالی عمران کە دەفەرموێ: (واعتصموا بحبل اللّه جمیعا و لا تفرّقوا) ھەوڵیان داوە ھەتابرینی ئوممەتی ئیسلامی بە مەڵھەمی وەحدەت و یەکگرتن ساڕێژکەن.

سەرپەیڤ