خولى پله‌یه‌کى یانه‌کانى عێراق ده‌ستپێده‌کات
تشرینی یه‌که‌م 31, 2020 08:49 Asia/Tehran
به سه‌رپه‌رشتى لقى سلێمانى یه‌کێتیی تۆپى پێى عێراق، رۆژى یه‌کشه‌ممه قۆناغى یه‌که‌مى پاڵاوتنه‌کانى خولى پله‌یه‌کى ناوچه‌ى باکوورى یانه‌کانى عێراق بۆ سه‌رکه‌وتن به‌ره‌و خولى نایاب ده‌ستپێده‌کات .
یارییه‌کان ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌ستپێده‌کات و له شارى سلێمانى هه‌ریه‌که له یانه‌کانى ، نه‌ورۆز ، سلێمانى ، سه‌رچنار ،پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ، سیروانى نوێ به‌شدارن .
له گه‌ڕى یه‌که‌میش دا ، یانه‌ى نه‌ورۆز میواندارى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌کات و له یاریگاى چیاش سلێمانى و سه‌رچنار به‌رامبه‌ر یه‌کتر ده‌وه‌ستنه‌وه .
سه‌رجه‌م یارییه‌کان کاتژمێر ٢:٣٠ به بێ هانده‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت و یارییه‌کانیش به دوو قۆناغ ده‌بێت واته رۆیشتن و هاتن و دوو تیپیش ده‌چنه قۆناغى داهاتووتر .