تیمی کاراتەی خورمـــاڵ یەکەمی پـــاڵەوانێـتیەکەبوو
تشرینی یهکهم 31, 2020 16:14 Asia/Tehran
لەدووەمین پاڵەوانێتی یانەی وەرزشی کاراتەی خورماڵ، تیمی کاراتەی خورمـــاڵ بە یەکەم دەرچوو .
لەدووەمین پاڵەوانێتی یانەی وەرزشی کاراتەی خورماڵ کە بۆ یانەکانی پارێزگای سلێمانی و پاریزگای هەڵەبجە بۆ ئاستی منداڵان تازە پێگەشتوان لاوان خوار 21ساڵ بە بەشداری یانەکانی(پێشمەرگە - بازیان- پیرە مە گرون-پەیام-قەرەداخ-خورماڵ ) بەڕێوەچوو ، تیمی کاراتەی خورماڵ توانی ئاستێکی بەرز نیشان بدات و پێشەنگی پاڵەوانێتیەکە بگرێت.
ئەنجامی کۆتای پاڵەوانێتیەکە :ـ
1_خورماڵ (1) 189خاڵ
2-پێشمەرگە ی سلێمانی 71خاڵ
3_پە یام 69 خاڵ
4_پیرە مە گرون 65خاڵ
5_قەرەداخ 59خاڵ
6_خورماڵ (2) 48خاڵ
7_بازیان 44خاڵ