تشرینی دووه‌م 01, 2020 14:07 Asia/Tehran
  • یه‌کێتى تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان بڕیار و راسپاده‌ى نوێی ده‌رکرد

به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆک و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌کانى، یه‌کێتى تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و چەند بڕیاری دەرکرد .

لە چوار بڕیاری دەرکراو دوویان بەم جۆرەن :

1- رۆژى شه‌ممه‌ رێکه‌وتى 7/11/2020 کۆبوونه‌وه‌ى و تیروپشکى خولى پله‌یه‌کى فوتساڵى کچانى کوردستان، له‌ کاتژمێر 11:00 ـى به‌یانى له‌ باره‌گه‌ى یه‌کێتییه‌که‌مان ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ر یانه‌یه‌ک ئاره‌زووى به‌شدارییکردنى هه‌یه‌، ده‌توانێت له‌ کاتى دیارییکراو له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ ئاماده‌ بێت.

2- هیچ یاریزانێک و راهێنه‌رێکى فوتساڵى کوردستان ناتوانێت به‌شدارى له‌ چالاکییه‌کانى یه‌کێتى تۆپی پێی عێراق و، هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى کچانى عێراق بکات، تاکو ره‌زامه‌ندى یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستانى نه‌بێت.

سەرپەیڤ