تشرینی دووه‌م 14, 2020 15:03 Asia/Tehran
  • راھێنەرێکی ئێرانی وەک باشترینی رۆژاوای ئاسیا ھاتەوە

یەحیا گوڵمحەمەدی راھێنەری یانەی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران وەک باشترین راھێنەری لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژاوا ھەڵبژێردرا .

گوڵمحەمەدی بەپێی راپرسیی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ، بە وەدەسھێنانی سەتی 52.42 ی دەنگەکان ، ناسناوی  باشترین راھێنەری رۆژاوای ئاسیا بردەوە  .

شوتا ئالڤارتزێ راھێنەری پاختاکوری ئۆزبەکستان ، نزیک ترین خەنیمی گوڵمەحەمەدی بوو . 

یانەی  پێرسپۆلیسی ئێران لەم وەرزەدا بە راھێنانی یەحیا گوڵمحەمەدی لە لیگی پاڵەوانای ئاسیا بۆ فیناڵی یاریەکان ھەڵکشا . 

سەرپەیڤ