کۆمەڵە شێعری کوردیی "سروە" بڵاو کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389154-کۆمەڵە_شێعری_کوردیی_سروە_بڵاو_کرایەوە
بڵاوگەی سەرانە، کۆمەڵە شێعرێکی کوردی کەلهوڕیی بە ناوی سروە لە نووسی ئێران عەلیکەرەمی شاعێری کرماشانی بڵاو کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2020 13:41 Asia/Tehran
  • کۆمەڵە شێعری کوردیی

بڵاوگەی سەرانە، کۆمەڵە شێعرێکی کوردی کەلهوڕیی بە ناوی سروە لە نووسی ئێران عەلیکەرەمی شاعێری کرماشانی بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کتێبە چوار بەشی هەیە، بەشی یەکەم ٣٦ غەزەڵ، بەشی دووهەم ٦ غەزەڵ بە مولەمەع، بەشی سێهەم ٥٧ چوار خشتەکی و بەشی چوارەم پێنج شێعری ئازادە کە بە زاراوەی کەلهوڕی هۆنراونەوە.

ئێران عەلیکەرەمی لەدایک بووی ١٣٣٩ لە گێڵان غەربە کە جگە لەو بەرهەمە نوێیە، کۆمەڵە شێعرێکی فارسی بە ناوی سولالە، کۆمەڵەیەکی دوو بەیتی فارسی بە ناوی ترایف و کۆمەڵە مەسنەویەکی کوردی بە ناوی "تێرمە"شی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.