تۆپی سەرمێزی کفری بووه‌ پاڵه‌وان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389219-تۆپی_سەرمێزی_کفری_بووه_پاڵه_وان
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە سەرپەرشتیار و راهێنەر و یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی کفری دوای بردنەوەی پاڵەوانێتەک لەسەر ئاستی گەرمیان و سلێمانی و هەڵه‌بجە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2020 07:14 Asia/Tehran
  • تۆپی سەرمێزی کفری بووه‌ پاڵه‌وان

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە سەرپەرشتیار و راهێنەر و یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی کفری دوای بردنەوەی پاڵەوانێتەک لەسەر ئاستی گەرمیان و سلێمانی و هەڵه‌بجە.

 

لەو سەردانەدا که‌  دوێنێ به‌رێوه‌چوو ، نەوزاد یاسین راهێنەری هەڵبژاردەکە، وتی، لە چەند رۆژی رابردوودا لە پاڵەوانیەتیەکی تۆپی سەرمێز کە بە بۆنەی چلەی ماتەمینی (مەسعود ئەحمەد موسا) بەڕێوەبەری گەنجیەی گەرمیانەوە لە کەلار رێکخرابوو، هەڵبژاردەکەیان لەسەر ئاستی (سلێمانی، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای هەڵەبجە) توانیوێتی ببێتە براوەی پاڵەوانیەتیەکە.

لای خۆیەوە، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پیرۆزیایی گەرمیای لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن، وتیشی، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان بەپێی توانا و ئەوەی پێمان بکرێت پشتیوان و هاوکاری مادی و مەعنەوی هەڵبژاردەکەی ئێوە و تەواوی وەرزشکارانی سنورەکە دەبین ئەوەش بە ئامانجی گەشەپێدانی وەرزش و گرنگیدان بە توانا وەرزشییەکان.