ئەمڕۆ ساڵھاتی کۆچی دوایی شاعیری سروشت و جوانی ، گۆرانی نەمر
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389323-ئەمڕۆ_ساڵھاتی_کۆچی_دوایی_شاعیری_سروشت_و_جوانی_گۆرانی_نەمر
عەبدوڵڵا سلێمان ناسراو بە گۆران ساڵی 1950 لە شاری هەڵەبجە هاتە سەردونیا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2020 14:41 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ ساڵھاتی کۆچی دوایی شاعیری سروشت و جوانی ، گۆرانی نەمر

عەبدوڵڵا سلێمان ناسراو بە گۆران ساڵی 1950 لە شاری هەڵەبجە هاتە سەردونیا .

یەکەمین کۆمەڵە شێعری گۆران بە ناوی «بەھەشت و یادگار» لە ١٩٥٠ لەسەر ئەرکی عەلائەدین سەججادی لە بەغدا لە چاپ دراوە. لە ساڵی ١٩٥٤دا لە چاپخانەی ژین قەسیدە درێژەکەی «پەیامی کورد بۆ میھرەجانی چوارەمی گەنجان و قوتابییان لە بوخاریست» لە چاپ دەدات.

گۆران یەکەم شاعیری کورد بووە کە شێوازی کۆنی عەرووزی وەلا دەنێت و شیعری کوردی دەگەڕێنێتەوە بۆ شێوازی ھیجای کوردی.

باوەڕی وابووە کە ئەبێت شێعری کوردی لە عەرووزەوە بگرێتەوە بۆسەر کێشی پەنجە(ھیجا)ی کوردی.

ئەو کێشەی کە فلکلۆری کوردی و شیعری ھەورامی لە سەردەمی ئەردەلانیەکان پێھۆنراوەتەوە.

گۆران بێجگە لە شیعر دەستێکی بەرزیشی لە بواری پەخشاندا بووە.

لە کاتی ژیانیدا سێ دیوانە شیعری «بەھەشت و یادگار» و «فرمێسک و ھونەر» و «پەیامی کورد» ھەروەھا لە ١٩٥٣ و ١٩٦١دا ھەڵبژاردەیەکی چیرۆکی بێگانە و ھێندێ سەرنجی رەخنەگرانەی بە چاپ  گه یاندووه .