تشرینی دووه‌م 19, 2020 10:26 Asia/Tehran
  • پاڵه‌وانێتیی تۆپى ده‌ستى یانه‌کانى عێراق وەدواخرا

یه‌کێتیی تۆپى ده‌ستى عێراق پاڵه‌وانێتىی ئەم بوارە وەرزشییەى یانه‌کانى عێراقی که‌ بریاربوو حەوتە‌ى داهاتوو ده‌ست پێ بکات، دواخست.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی عێراق بە گێرانەوە لە راگه‌یه‌ندراوێکى یه‌کێتیی تۆپى ده‌ستى عێراق، پاڵه‌وانێتیی ئەم بوارە وەرزشییە لەبه‌رئاماده ‌نه‌بوونى هه‌ندێک له‌ تیپه‌کان و هاوکات پێنه‌دانى برى سێ ملیۆن دینار که‌ له‌ هه‌ر تیپى به‌شداربوو وه‌رده‌گیرێت،‌ خراوه‌ته‌ مانگى داهاتوو .

جێگای ئاماژەیە له‌ پاڵه‌وانێتى تۆپى ده‌ستى یانه‌کانى عێراق ته‌نیا یانه‌ى سلێمانى وه‌ک تیپێکى کوردى به‌شداره‌و بۆ ئەم مەبەستەش له‌ رۆژانى رابردووش پێنج یاریزانى نوێى خستووەته‌ نێو ریزه‌کانى خۆیەوە.

سەرپەیڤ