پاری سەن ژێرمەن بە مۆناکۆی دۆڕاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389425-پاری_سەن_ژێرمەن_بە_مۆناکۆی_دۆڕاند
لە یەکەم یاری حەوتەی یازدەهەمی لیگی یەکی فەڕەنسە ، پاری سەن ژێرمەن بردنەوە لە بەرامبەر مۆناکۆی بە دۆڕان گۆڕیەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2020 07:28 Asia/Tehran
  • پاری سەن ژێرمەن بە مۆناکۆی دۆڕاند

لە یەکەم یاری حەوتەی یازدەهەمی لیگی یەکی فەڕەنسە ، پاری سەن ژێرمەن بردنەوە لە بەرامبەر مۆناکۆی بە دۆڕان گۆڕیەوە .

لە دەسپێکی حەوتەی یازدەهەمی لیگی یەکی فەڕەنسە ، پاری سەن ژێرمەن لە ماڵی مۆناکۆ لە کاێتک دا کە لە نیوەی یەکەم دا  سەرکەوتبوو ، سەرەنجام سێ بە دوو دۆڕاندی .

 لەم یاریەدا لە نیوەی یەکەم دا  ئیمباپێ لە خولەکەکانی 25 و 37 لە سەر خاڵی پێناڵتی گۆڵێکی وەشاند و پاری سەن ژێرمەنی خستە پێش ، بەڵام نیوەی دوەهەم فولاند هێرشبەری ئاڵمانیی مۆناکۆ بە گۆڵ لێدان لە خولەکەکانی 52 و 62 ئەنجامەکەی یەکسان کرد .

 سەرەنجام لە خولەکی 84 دا فابر گلاس لەسەر خاڵی پێناڵتی گۆڵی سێهەمی مۆناکۆی لێدا تا کامبەکی ئەم یانەیە تۆکمە بێت .

 مۆناکۆ بەم بردنەوە بوو بە 20 خاڵی و کەوتە رێزی دوهەم . پاری سەن ژێرمەنیش سەرباری سێهەمین شکستی وەرز ، 24 خاڵی و لە سەرووی خشتە مایەوە .