تشرینی دووه‌م 26, 2020 13:03 Asia/Tehran
  • وەک ئامادەکارییەکە بۆ مۆندیال..جامی عەرەبی لەقەتەر بەڕێوەدەچێت

جیانی ئینفاتینۆ سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) ڕایگەیاند، ٢٢ هەڵبژاردەی عەرەبی ئامادەییان دەربڕیوە بەشداری لەپاڵەوانێتیی جامی عەرەبی لەقەتەردا بکەن کە وابڕیارە لەساڵی ٢٠٢١و ساڵێک پێش بەڕێوەچونی جامی جیهانی لەو وڵاتە ئەنجامبدرێت.

ئینفانتینۆ لەمیانی بەسەرکردنەوەی یاریگای "لۆسیل" کە یەکێکە لەو هەشت یاریگایەی یارییەکانی مۆندیالی ساڵی ٢٠٢٢ی قەتەری تێدا بەڕێوەدەچێت‌و یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیەکەش لەو یاریگایەدا دەبێت وتی:"دڵخۆشین ٢٢ هەڵبژاردەی جیهانی عەرەبی ڕەزامەندیان دەربڕیوە بەشداری لەجامی عەرەبی ساڵی ٢٠٢١دا بکەن، کە لەیاریگاکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەردا بەڕێوەدەبرێن".وابڕیارە یارییەکانی جامی عەرەبی لەنێوان ١ بۆ ١٨ی دیسەمبەر لەهەشت یاریگاکانی مۆندیالی قەتەردا بەڕێوەبچن، کە بەتێکڕایی لەماوەی ئەو ١٨ ڕۆژەدا ٣٢ یاریی ئەنجامدەدرێت.لەپاڵەوانێتیەکەدا ١٢ هەڵبژاردەی یەکێتیی ئاسیا بەشداریدەکەن کە بریتین لەقەتەر، بەحره‌ین، عێراق، ئوردن، کوێت، لوبنان، عوممان، فەڵەستین، سعودییە، سوریا، ئیمارات‌و یەمەن.

لەهەڵبژاردەکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقیا ١٠ هەڵبژاردە بەشداریدەکەن کە ئەوانیش سودان، جەزائیر، مەغریب، سۆماڵ، تونس، جزر قەمەر، جیبۆتی، میسر، مۆریتانیاو لیبیا.پاڵەوانێتی جامی عەرەبی یەکێکە لەوێستگە گرنگەکان کە قەتەر لەڕێکخستنی پاڵەوانێتی جامی جیهانی پشتی پێدەبەستێت.

سەرپەیڤ