«حەبیبی» وەک وانەبێژی خولی نێونەتەوەیی تۆپی دەست ھەڵبژێردرا
گەورەڕاھێنی پێشووی تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی ئێران لە لایەن کۆنفدراسیۆنی ئاسیا وەک وانەبێژی خولی نێونەتەوەیی ئۆنلاین ھەڵبژێردرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پێی ڕاگەیاندنی لێژنەی ڕاھێنەران و فێرکارانی فیدراسیۆنی تۆپی دەست، «عەلیڕەزا حەبیبی» گەورەڕاھێنی پێشووی تیپی نیشتیمانی و وانەبێژی نێونەتەوەیی فیدراسیۆنی جیھانی لە لایەن کۆنفدراسیۆنی تۆپی دەستی ئاسیاوە وەک وانەبێژی خولی ڕاھێنانی نێونەتەوەیی ئاسی «بی»ی جیھانی ھەڵبژێردرا.
ئەم خولە لە ئاستی پێشکەوتوودا بە شێوەی ئۆنلاین و بۆ یەکەمجار بە ھۆی فیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئاسیا بە ھاریکاریی فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی دەست لە بەرواری ١١ ھەتا ٢٥ی سەرماوەزەوە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بە ئامادە بوونی وانەبێژانی ھەڵکەوتەی ئەورووپی و ئاسیایی بەرپا دەکرێت.
«حەبیبی» پێشینەی ڕاھێنانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی ئێران لە یارییەکانی ئاسیایی ٢٠١٠ی «گوانگژۆ»، دەستخستنی جێگری پاڵەوانی یارییەکانی ئاسیا و بەشداری لە کێبەرکێی تۆپی دەستی جیھانیی قەتەر ھاوڕێ لەگەڵ تیپی نیشتیمانیی ئێرانی لە کارنامەی خۆی دا تۆمار کردووە.