ڕۆژی ھەینی لە سلێمانی دا چاوەڕوانی ڕێ و ڕەسمێکی وەرزشی بن
کانونی یهکهم 02, 2020 11:47 Asia/Tehran
یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی سلێمانیی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی ھەینیی داھاتوو بە تەمای کردنەوەی پاڵەوانیەتییەکی کراوەیە بۆ یانەکانی سلێمانی و گردوپەڕی.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان، یەکێتی گۆڕەپان ومەیدانی سلێمانی بەسەرپەرشتیی نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپیی سلێمانی بە یادی مامۆستای کۆچکردوو « جەمال سالح» پاڵەوانێتی کراوەی کوڕان وکچان بۆیانەکانی سلێمانی ودەوروبەری دەکاتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پاڵهوانێتییهکه ڕۆژی هەینی ٢٠٢٠/١٢/٤ لە یاریگای زانکۆی سلێمانی له کاتژمێر دووی پاشنیوهرۆ دهست پێ دهکات.
وەک باسیشی دەکرێت بریاره لهو پاڵهوانێتییهش دا یانهکانى «سهرچنار»، «پێشمهرگهى سلێمانى» ، «سیروانى نوێ» و «سلێمانى» بهشدارییان ھەبێت.