کانونی یه‌که‌م 05, 2020 10:41 Asia/Tehran
  • لە شاری سنە ، وچانی کوردستان بە پێنج گوڵ لە یانە بووشێهریەکەی بردەوە

یانەی تۆپی پێی وچانی کوردستان لە هەفتەی دووهەمی خولی نایاب بە پێنج گوڵ لە یانەی سارگوڵی بووشهێری بردەوە.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،یانەی تۆپی پێی وچانی کوردستان دوێنێ هەینی لە هەفتەی دووهەمی کێبڕکێیەکانی خولی نایابی تۆپی پێی خانمانی ئێران، لە سنە بەرانبەر سارگوڵی بووشێهر یاریی کرد.

لەو یارییەدا یاریزانەکانی بە ڕاهێنەریی فاتمە سادقی توانیان پێنج گوڵ لە سارگوڵی بووشێهر بدەن.

ئێستا یانەی وچانی کوردستان بە ٦ خاڵەوە لەگەڵ مەلەوانی بەندەری ئەنزەلی لە پلەی یەکەمی ئەو کێبڕکێیانەدا جێێ گرتووە.

سەرپەیڤ