فیلمێکی ئێرانی خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی تورکیای بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390088-فیلمێکی_ئێرانی_خەڵاتی_باشترین_فیلمی_فستیڤاڵی_تورکیای_بردەوە
فیلمی " شیفتی شەو " لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی هاکی ئیشی تورکیا ، خەڵاتی باشترین فیلیمی بیانی وەرگرت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2020 14:39 Asia/Tehran
  • فیلمێکی ئێرانی خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی تورکیای بردەوە

فیلمی " شیفتی شەو " لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی هاکی ئیشی تورکیا ، خەڵاتی باشترین فیلیمی بیانی وەرگرت .

بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ئیرنا ، فیلمی شیفتی شەو لە دەرهێنانی ئەشکان حاتەمی توانی لە نۆهەمین فستیڤاڵی کورتە فیلمی هاک ئیشی تورکیا لە نێو 4 هەزار و 217 فیلم و 120 وڵاتی جیهان ، خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی بباتەوە .

 شیفتی شەو سەربردەی دایکێکی پەرستارە کە لە دۆخی ناخۆشی کۆرۆنا کچەکەی خۆی بە تەنیا جێدەهێڵێ و خەریکی بەجێهێنانی ئەرکی کاری و مرۆیی خۆی دەبێ واتە نەهێشتنی کۆرۆنا کە سەرەنجام خۆی تووش دەبێ و شەهید دەبێت .

 ئەم فستیڤاڵە ڕۆژی پێنجشەممە سێی دیسامبر لە شاری ئانکارا بەڕێوەچوو .