کانونی یه‌که‌م 10, 2020 19:30 Asia/Tehran
  • ئێران لە ڕیزی پێنج وڵاتی یەکەمی دنیایە بۆ ئاراستەکردنی وتاری زانستی

یاریدەری توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای وەزیری زانست و توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران ، ڕایگەیاندووە: ئێران لە ماوەی چەند ساڵی ئەم دواییە لەمەڕ ئاراستەکردنی وتاری زانستی و توێژکارانە چووەتە ڕیزی پێنج وڵاتی یەکەمی دنیاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «غوڵامحسەین ڕەحیمی» یاریدەری توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای وەزیری زانست و توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران  ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە توێژەران و داھێنەران و لایەنگرانی توێژینەوەی زانکۆی تەورێز لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی ئێران، بە دەربڕینی ئەمەی کە لەچاپ دان و پێشکەش کردنی وتار لە دنیدا لە ڕووی ڕادەو کوالیتەوە گەشەی کردووە، وتیشی: دوای دە ساڵ ئێران باڵاترین ئاستی گەشەکردنی لە ڕووی ڕادەو لە چەند ساڵی ئەم دواییەش باڵاترین گەشەی لە ڕووی کوالیتی وتارەکانیەوە لە دنیادا مسۆگەر کردووە.

«ڕەحیمی» وتیشی: سەرباری بایکۆتەکان و لەمپەرو گرفتەکانی ئێستا لە سەر ڕێگای چالاکیی زانستی، بەرھەمھێنانی زانست و تەکنۆلۆژیا لە ئێران لە بواری جۆربەجۆردا ڕەوتێکی ڕوو لەگەشەی ھەبووە.

سەرپەیڤ