کانونی یه‌که‌م 15, 2020 13:14 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بەرامبەر بە دەرەوشانەوەی «لەک»

لەسەرھەست بوونی گۆڵپارێزەکەی پێرسپۆلیس لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا کاردانەوەی فەرمیی کۆنفدراسیۆنی ئاسیای لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیس لە ھەل و مەرجێکدا چووە مەیدانی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیاوە کە توانی وەکوو تیپی  یەکەم لە گروپی سێھەمی ھەڵبژاردەی پاڵەوانان ھەڵکشێ و پاشان بە سەرکەوتن بە سەر تیپەکانی «ئەلسەد»ی قەتەرو « پاختاکور»ی ئوزبەکستان و «ئەلنەسر»ی عەرەبستان ببێ بە فیناڵیستی یارییەکان.

لەو ھۆکارە سەرەکیانەی سەرکەوتنی یانەی پێرسپۆلیس لەم یارییانەدا کۆڵنەدانی «حامیدی لەک» گۆڵپارێزی تیپەکە بوو. «لەک» لە حەوت یاری دا تەنیا دوو گۆڵی لێ کەوتووە، ئەویش بە پێناڵتی لە یاری لەگەڵ «ئەلدوحەیل» لە قۆناغی گروپی و ھەروەھا «ئەلنەسر»ی عەرەبستان لە قۆناغی پێش کۆتایی دا. ئەمەش وای کرد ھەتا پەڕەی فەرمیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا  لە سەروبەندی ململانێی کۆتایی ئەم یارییانە بەرامبەر بە لەسەرھەست بوونی گۆڵپارێزەکەی پێرسپۆلیس کاردانەوە لەخۆی پیشان بدات.

ژمارە یار  _ ٧

ژمارەی بەرپەرچ دانەوە  _ ٥

ژمارەی گۆڵ لێکەوتن  _ ٢

ئاستی سەرکەوتوو بوون _ ۸۸.۹%

ئەمە ئەو ڕێژەیەیە کە پەڕەی فەرمیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لەخ بارەی گۆڵپارێزەکەی پێرسپۆلیسەوە باسی کردووەو لەکۆتایی دا نووسیویەتی: ئایا «لەک» ڕۆژی شەممەش دەتوانێ بەرپەرچدانەوەیەکی فەرمی تۆکار بکات؟

یانەی پێرسپۆلیسی ئێران ڕۆژی شەممە کاتژمێر سێ و نیوی دوای نیوەڕۆ لە وەرزشگای «ئەلجنوب»ی دەوحەی قەتەر لە دواململانێی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بۆ «ئۆڵسان ھیوندا»ی کۆریای باشوو دەچێتە مەیدانەوە.

سەرپەیڤ