کانونی یه‌که‌م 18, 2020 12:09 Asia/Tehran
  • ئێران سێ کورسیی لە فیدراسیۆنی جیھانیی تیرھاویشتن دا مسۆگەر کرد

لە کۆتایی دانیشتنی فیدراسیۆنی جیھانیی تیرھاویشتن دا سێ ئێرانی بۆ ماوەی دوو ساڵ کران بە ئەندامی لێژنە جۆربەجۆرەکانی «ISSF».

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێرانی «ئیسنا»، لە کۆتایی دانیشتنی فیدراسیۆنی جیھانیی تیرھاویشتن لە بارەی ھەڵبژاردنی لێژنە جۆربەجۆرەکانی فیدراسیۆنی جیھانی  دەنگ وەرگیراو لە ئەنجام دا بە ڕ اوێژی سەرۆکی فیدراسیۆنی تیرھاویشتنی ئێران، ئەم فیدراسیۆنە توانی جیا لە دوو کورسییەکەی پێشوو لە فیدراسیۆنی جیھانی، دوو کورسیی تازەش بە دەست بێنێ.

بە پێی دەرەنجامی دانیشتنەکە «نیدا نەوزەری» لە لێژنەی پزیشکی و دوپینگ دا مایەوەو «ئیلھام ھاشمی» لە لێژنەی ڕاھێنەران و «حامید جەلال زادە»ش لە لێژنەی پاوەجێ بوونی ژینگە دا دوای دەنگوەرگرتن بۆ ماوەی دوو ساڵ کرانە ئەندامی ھەردووک لێژنەکە.

سەرپەیڤ