کانونی یه‌که‌م 19, 2020 10:29 Asia/Tehran
  • خانمە فووتباڵیستەکانی کوردستان، بە ٥ گۆڵ لە یانەی شیرازیان بردەوە

خانمە فووتباڵیستەکانی یانەی وچانی کوردستان بە ٥ گۆڵ یانەی قەشقایی شیرازیان بەزاند.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خانمە یاریزانەکانی یانەی وچانی کوردستان لە چوارەمین یاری خۆیان بەرانبەر قەشقایی شیراز چوونە مەیدان و توانییان سەرکەون.

نوێنەری کوردستان بە گۆڵێکی زارا قەنبەری و فاتمە قاسمی کۆتایی هێنا بە نیوەی یەکەم و لە نیوەی دووهەمیش ٣ گۆڵی تری لێدا و بە ئەنجامی ئەم یارییەوە لە پلەی یەکەمی گرووپی خۆیاندا وەستا.

یانەی وچان هەفتەی داهاتوو میوانداری مەلەوانی ئەنزەلی دەبێت.

سەرپەیڤ