مامۆستایەکی مۆسیقا : مۆسیقای کوردیی 6 ھەزار ساڵ پێشینەی ھەیە
ھوشەنگ جاوید مامۆستا و توێژەری مۆسیقا دەڵێ مۆسیقای کوردیی پێشینەی 6 ھەزار ساڵەی ھەیە .
ھوشەنگ جاوید توێژەری مۆسیقا ، لە کوردانی کورمانجی مەڵبەندی بوجنوردی خوڕاسانی باکوورە کە چەندین بەرھەمی بەنرخی لە بواری مۆسیقادا ھەیە و ساڵی 1390 ی ھەتاوی لە لایەن یۆنسکۆوە لەبەر تۆماری مەعنەویی مۆسیقای بەشەکانی باکووری خوڕاسان رێزی لێگیرا .
مامۆستا جاوید لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کوردپرێس دەڵێ : دۆزرانەوەی نەیەکی قەدیمی لە نزیک ھەولێر کە دەگەڕێتەوە بۆ 4 ھەزار و 500 ساڵ پێش لە دایکبوونی مەسیح ، نیشان ئەدات پێشینەی مۆسیقای کوردی 6 ھەزار ساڵە .
مامۆستا جاوید پێی وایە قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالە مەڕە گەنجی مۆسیقای کوردی و حەسەن زیرەکیش شوالیەی مۆسیقای کوردیە .
ھەر لە بارەی حەسەن زیرەکەوە دەڵێ : لە ھەر سەدەیەک دا کەسێک دەتوانێ وەک بلیمەت لە بوارێک دا دەرکەوێ کە ئەو کەسە بلیمەتەش حەسەن زیرەکە .