کانونی یه‌که‌م 25, 2020 14:43 Asia/Tehran
  • یاریزانە ئێرانییەکەی تۆپی پێ، بوو بە دووھەمین وەرزشوانی بیانیی ھەڵکەوتەی ڕووسیا

سەردار ئازمون، ھێرشبەری ئێرانیی تیپی تۆپی پێی «زنیت»ی «سەن پترزبورگ»ی ڕووسیا وەک دووھەمین وەرزشوانی بیانیی ھەڵکەوتەی چالاکی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ناسێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، ڕۆژنامەی سپۆرت ئێکسپرێسی ڕووسیا کە ھەموو ساڵێک بە شێوەی نەریتی ھەڵکەوتەترین وەرزشوانانی ڕووسیاو دەرەوە دیاری دەکات و دەیانناسێنێ، «سەردار ئازمون»ی وەک دووھەمین وەرزشوانی بیانیی ھەڵکەوتەی ڕووسیا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ناساندووەو لەسەدا ١٢ی پەیامنێران و وتارنووسانی ئەم میدیایە دەنگیان داوەتێ.

لە خشتەی ڕیزبەندیی وەرزشکارانی ھەڵکەوتەی بیانیی ساڵی ٢٠٢٠ی ڕووسیا ڕۆژنامەی سپۆرت ئێکسپرێسی «نیکۆلا ڤلاسیچ»ی خەڵکی مۆرۆڤاسی و یاریزانی تیپی «زسکا»ی مۆسکۆ پلەی یەکەمی دەست کەوتووە.

«دیمیتری یاشکین»ی سەر بە تیپی «ھاکیی دینامۆ»ی مۆسکۆ بە دەستخستنی لە سەدا شەشی دەنگەکان و «سامۆئێل ژیگۆ»ی ھافبەکی فەرەنسیی تیپی تۆپی پێی «سپارتاک»ی مۆسکۆش بە دەستخستنی لەسەدا پێنجی دەنگەکان بەڕیز پلەکانی دواتریان بەخۆیان تەرخان داوە.

«سەردار ئازمون» لە وەرزی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ ناسناوی باشترین گۆڵکاری ھەڵبژاردەی ڕووسیای دەستخست و لە وەرزی تازەش دا چالاکانە لەم تیپەڕدا جوڵاوەتەوە. «ئازمون» لە دوایاریی خۆی دا لە نێوان تیپەکانی «زنیت»و« سپارک» باڵاترین نمرەی ئەو یارییەی دەست کەوت. لەو یارییەدا لە خولەکی ھەشتەم دا توانی گۆڵێک تۆکار کات.

سەرپەیڤ