کانونی یه‌که‌م 26, 2020 09:46 Asia/Tehran
  • گروپی ناسراو بە  «قاصم الجبارین»  ، بەرپرسایەتی پەلامار بۆسەر کاروانە ئەمریکیەکانی گرتە ئەستۆ

گرووپی قاسم جەبارینی عێراق بەرپرسایەتی هێرش بۆ سەر کاروانە لۆجستیکییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراقی لە ئەستۆ گرت.

 

ئەو گرووپە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: داگیرکارانی ئەمریکی و گرووپەکانی سەر بە ئەوان لە هەر کوێ بن، دەپێکرێن. گورزەکانی ئێمە لە داگیرکارانی کوشندە دەبێت و گوللەکانمان بە هەڵە ناڕۆن.

شیاوی باسە کە دوێنێ هەینی کاروانە لۆجستیکییەکانی سەربازانی ئەمریکی لە خاکی عێراق هێرشیان کرایە سەر و دوایین ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە چوارەمین کاروانیش لە پارێزگای بابل کراوەتە ئامانج کە دوای هێرشە هێزە ئەمریکییەکان جووڵەی خۆیانیان لە ڕێڕەوی جەریشان ڕاگرتووە.

کاروانی یەکەم لە ناوچە سەماوە و کاروانی دووهەم لە دیوانیە و کاروانی سێهەم لە پارێزگای زیقار کرانە ئامانج.

سەرپەیڤ