کانونی یه‌که‌م 26, 2020 16:46 Asia/Tehran
  • یانەی تۆپی پێی کچانی وچانی کوردستان لە یانەی مەلەوانی بەندەر ئەنزەلی بردەوە

یانەی تۆپی پێی وچانی کوردستان لە هەفتەی پێنجەمی خولی نایابی ئێران بە یەک گۆڵ یانەی بەندەر ئەنزەلی بەزاند.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خانمە یاریزانەکانی تۆپی پێی کوردستان دوانیوەڕۆی دوێنێ هەینی لە هەفتەی پێنجەمی خولی نایابی خانمانی ئێران لە یاریگەی مەلیک نیای سنە میوانداری یانەی مەلەوانی بەندەر ئەنزەلی بوون.

یاریزانانی تۆپی پێی وچانی کوردستان توانیان بە یەک گۆڵی زارا قەنبەری، میوانەکەی خۆیان شکست بدەن.

خانمانی کوردستانی بە وەرگرتنی ئەو سێ خاڵە توانیان پلەی یەکەمی گرووپی خۆیان واتا گرووپی بی تا کۆتایی قۆناغی یەکەمی کێبڕکێیەکانی خولی نایاب دەست بخەن.

یانەی وچانی کوردستان 17 ی بەفرانبار بەرانبەر پالایشی گازی ئیلام یاری دەکەن.

سەرپەیڤ