پیشانگای جیھانیی ھونەری تۆکیۆ ٢٠٢١ بە ئامادە بوونی ئێران بەڕێوە دەچێت
کانونی یهکهم 30, 2020 07:53 Asia/Tehran
پیشانگای جیھانیی ھونەری تۆکیۆ ٢٠٢١ (ART FAIR ۲۰۲۱) بە بەشداریی ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی ئێران لە ژاپۆن بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، ئەم پیشانگاو ڕووداوە گەورە ڕۆشنبیری و ھونەرییە لە ئاستی نێونەتەوەیی دا جێگاو شوێنێکی تایبەتیی ھەیەو لە ڕووی بەربڵاوییەوە یەکەمین و لە ڕووی فرۆشرانی بەرھەمی ھونەری بە ڕادەی نزیکەی سێ ملیارد یێن بەرامبەر بە «٢٨ ملوێن دۆلار»یشەوە پلەی دووھەمی بە خۆی تەرخان داوەو بەردەنگ و بەسەرکاری زۆریش لە سەرتاسەری جیھان ڕادەکێشێت.
بە پێی ڕاگەیاندنی پەیوەندیی گشتیی ڕێکخراوەی ڕۆشنبیری و پەیوەندییە ئیسلامیەکان، لەم پیشانگایەدا وڵاتانی جۆربەجۆر، مەزارەتخانەو دامەزراوەکان، پارێزگارییەکان، قایم قامەتییەکان، سەرۆکایەتیی شارەوانییەکان، مۆزەخانەکان، گەلەرییەکان و میدیاکان ھاریکاری و بەشدارییان دەبێت.