ناسناوی باشترین گۆڵکاری ٢٠٢٠ی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگال درایە «مەھدی تارمی»
ھێرشبەری ئێرانی وەک و باشترین یاریزانی حەوتەی یانزەھەم و باشترین گۆڵکاری ھەڵبژاردەی پۆرتۆگال لە ساڵی ٢٠٢٠دا ناسێندرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرناو بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگال، «مەھدی تارمی» بە تۆمار کردنی ١٧ گۆڵ وەک باشترین گۆڵکاری ساڵی ٢٠٢٠ ناسێندراوە.
ناوبراو لە تیپی «ڕیۆئاوە» ١٣ گۆڵ و لە تیپی «پۆرتۆ»دا ٤ گۆڵی لە تیپی خەنیم وەشاندووە.
میدیای «گۆڵ پۆیت»یش نمرەی ٩ی داوەتە ئەم ھێرشیەرە ئێرانییەو وەکو باشترین یاریزانی حەوتەی یانزەھەمی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگال ناوی بردووە.
تیپی تۆپی پێی «پۆرتۆ» لەو شەوە تریفەدارەی «مەھدی تارمی» دا کە دوو گۆڵی بۆ نەخشاند، لە بەرامبەر «ڤیتۆریۆگیمارش» باڵادەستییەکی بایەخمەندی لە دەرەوەی ماڵی حۆی دەست کەوت.
بەرلەمەش ھەر یاریزانەکەی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە یانەی «پۆرتۆ»ی پۆرتوگال دا وەک باشترین لژیۆنێری حەوتەی بەژی کۆنی ئاسیا ھەڵبژێردرابوو.