کانونی دوھەم 08, 2021 16:14 Asia/Tehran
  • «مۆنا» ناوی خۆی لە مێژووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی ئێراندا تۆمار دەکات

خێراترین گۆڵی مێژووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی ئێراندا بە ناوی یاریزانەکەی تیپی شارەوانیی «بەم» تۆمار کرا.

«مۆنا حەمودی» یاریزانی تیپی شارەوانیی «بەم» توانی دوای تێپەڕینی لە ٣٠ چرکە لە یارییەکەی لە بەرامبەر تیپی «ھەمیاری»ی «ورمێ» دەروازەی ئەم تیپە بکاتەوە.

ناوبراو خێراترین گۆڵی مێژووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد.

«حەمودی» ئەندامی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئافرەتانی ئێرانە کە لە وەرزی گواستنەوەدا لە «بەم» دابڕاو گرێبەستێکی لەگەڵ «وچان»ی کوردستان واژۆ کرد. بەڵام لە بەر گرفتی نێوخۆیی یانەکەو ڕازی نەبوونی لە دۆخی تیپەکەی دوای ماوەیەکی کورت گێبەستەکەی لەگەڵ «وچان»یش دا ھەڵوەشاندەوەو ھەمیسان گەڕایەوە بۆ «بەم».

سەرپەیڤ