کانونی دوھەم 09, 2021 09:05 Asia/Tehran
  • شەرمەزار کردنی شێواندنی گڵکۆی مامۆستای ھونەرمەند محەمەدی ماملێ

بەرپرسی ئیدارەی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری مەھاباد بۆ شەرمەزار کردنی شێواندنی گڵکۆی مامۆستای ھونەرمەند محەمەدی ماملێ ، بەیاننامەیەکی دەرکرد .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، دوێنێ ھەینی کەسانی نەناسراو لە ھەنگاوێکی قێزەوەن دا ، کێلی گڵکۆی ھونەرمەندی نەمر محەمەدی ماملێیان لە گۆڕستانی شاری مەھەباد شێواند و سپرێی رەنگی رەشیان لێدا. 

لە بەیاننامەی ئیدارەی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی مەھاباد دا ھاتووە : ئەم جۆرە کارە ناژیرانە ھەم لە روانگەی ئایینەوە ناپەسەندە و ھەم لە گەڵ گیانی فەرھەنگیی و ئەخلاقیی باوی کۆمەڵگای ئیمە نامۆیە . 

مامۆستای نەمر محەمەدی ماملێ بە 2000 گۆرانی وەک پێناسەیەکی مۆسیقا و گۆرانی کوردیی ناسراوە  و تا ئێستا چەندین کتێب لەسەر ژیان و بەرھەمەکانی بڵاوبووەتەوە . 

 

 

سەرپەیڤ