کانونی دوھەم 09, 2021 11:47 Asia/Tehran
  • یانەی وچانی کوردستان و ڕکابەرە ئیلامیەکەی یەکسان هاتنەوە

یانەی تۆپی پێی خانمانی وچانی کوردستان لە ڕەوتی کێبڕکێیەکانی خولی نایاب و لە هەفتەی شەشەمی ئەو کێبڕکێیانە بەرانبەر میوانە ئیلامیەکەی خۆی یەکسان هاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆی هەینی خانمە یاریزانەکانی تۆپی پێی کوردستان لە یاریگەی مەلیک نیای سنە میوانداری یانەی تۆپی پێی پالایشی گازی ئیلام بوون.

یاریزانەکانی  یانەی وچان لە یارییەکەدا تەنیا توانیان لەلایەن فاتمە قاسمییەوە دەروازەی یانە ئیلامیەکە بکەنەوە کە ئەو گۆڵەش لەلایەن عاتفە ئیمانییەوە قەرەبوو کرایەوە و لە کۆتاییدا ئەو یارییە بە ئەنجامی یەک بە یەک یەکسان کۆتایی هات.

یاریزانەکانی وچانی کوردستان بەو ئەنجامەوە ئێستا بە 13 خاڵەوە لە پلەی دووهەمی خشتەی گرووپی بی راوەستاون.

یانەی وچانی کوردستان لە هەفتەی حەوتەمی ئەو کێبڕکێیانە بەرانبەر سارگوڵی بووشێهر یاری دەکات.

سەرپەیڤ