گۆڵی ھێرشبەرەکەی «پێرسپۆلیس» بوو بە ھەڵکەوتەترین گۆڵی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i391657-گۆڵی_ھێرشبەرەکەی_پێرسپۆلیس_بوو_بە_ھەڵکەوتەترین_گۆڵی_ھەڵبژاردەی_پاڵەوانانی_ئاسیا
ئەو گۆڵەی ھێرشبەرەکەی «پێرسپۆلیس» لە ئەلنەسری عەرەبستانی دا وەک باشترین گۆڵی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیای ٢٠٢٠ ھەڵبژێردرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2021 11:17 Asia/Tehran
  • گۆڵی ھێرشبەرەکەی «پێرسپۆلیس» بوو بە ھەڵکەوتەترین گۆڵی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا

ئەو گۆڵەی ھێرشبەرەکەی «پێرسپۆلیس» لە ئەلنەسری عەرەبستانی دا وەک باشترین گۆڵی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیای ٢٠٢٠ ھەڵبژێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ماڵپەڕی کۆنفدراسیۆنی ئاسیا دەرەنجامی ڕاوەرگرتنێکی لە بارەی باشترین گۆڵی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیای ٢٠٢٠ ڕاگەیاند.

ئەو گۆڵەی کە«مەھدی عەبدی»ھێرشبەرەکەی «پێرسپۆلیس» لە «ئەلنەسر»ی عەرەبستانی دا وەک باشترین گۆڵی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیای ٢٠٢٠ لە لایەن کاربەرانی «AFC»ھەڵبژێردرا.

گۆڵەکەی «شێخ دیاباتە» ھێرشبەری یانەی ئیستیقلال لە «ئەلھیلال»ی عەرەبستانیش لە ڕیزی پاڵێوراواندا بوو کە بە دەستخستنی لەسەدا دەی دەنگەکان کەوتە ریزی چوارەمەوە.