یاریزانێکی تۆپی دەستی کۆنگۆ جیهانی سەرسامکردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i391732-یاریزانێکی_تۆپی_دەستی_کۆنگۆ_جیهانی_سەرسامکردووە
یاریزانی تۆپی دەستی هەڵبژاردەی کۆنگۆی دیموکراتی، گوتیێ مڤومبی بە جەستە زەبەلاحەکەی هەوادارانی تۆپی دەست و وەرزش بە گشتی سەرسامکردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2021 11:22 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی تۆپی دەستی کۆنگۆ جیهانی سەرسامکردووە

یاریزانی تۆپی دەستی هەڵبژاردەی کۆنگۆی دیموکراتی، گوتیێ مڤومبی بە جەستە زەبەلاحەکەی هەوادارانی تۆپی دەست و وەرزش بە گشتی سەرسامکردووە.

 

لە مۆندیالی تۆپی دەستی 2021 کە لە وڵاتی میسڕ ئەنجامدەدرێت، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەی کۆنگۆی دیموکراتی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئەنجامدرا، هەڵبژاردە ئەفرقییەکە بە ئەنجامی (28 -22) دۆڕاندنی تۆمارکرد، بەڵام ئەوەی زیاتر لە ئەنجامەکە سەرنجی هاندەرانی ڕاکێشا گوتیێ مڤومبی یاریزانی یانەی کۆنگۆ بوو.

یاریزانەکە کێشی 110 کیلۆگرامە و خاوەن جەستەیەکی زەبەلاح و ناڕێکە، بەڵام لە جموجۆڵدا خێرا و بەهێزە و تەنانەت لەکۆی چوار هێرش چوار گۆڵی تۆمارکردووە و ڕێژەی قۆستنەوەی هەلی گۆڵکردنی لەسەدا سەدە.

زەبەلاحەکە بۆ یانەی تروای فەرەنسی یاریدەکات، بۆ یەکەمجاریشە لە مێژووی مۆندیالی تۆپی دەست یاریزانێک بەو کێش و جەسەتەیە بەشداریدەکات.