سەرکەوتنی کچە تێکواندۆکاری ئیلامی لە ئاستی ئێران
بۆ یەکەم جار کچێکی تێکواندۆکاری ئیلامی لە یارییەکانی قارەمانی هانمادانگ میداڵی زێڕ و پاڵەوانەتیی ئێرانی بە دەست هێنا.
بە پێی هەواڵی مێهر، مەلیحە جەعفەری کچە تێکواندۆکاری ئیلامی لە یارییەکانی قارەمانی هانمادانگ میداڵی زێڕ وپاڵەوانەتیی ئێرانی بە دەست هێنا.
ناوبراو لە ئیلام لە دایک بووە و لە ساڵی 1377ەوە لە ڕستەی ئولەمپیکی تیکواندۆ کار دەکات و بنەماڵەکەی و باوکی بە هاندەری خۆی دەزانێت.
ئەو تا ئێستا چەندین میداڵی وەرگرتوە لەوانە دەکرێ ئاماژە بکەین بۆ پلەی یەکەم و میداڵی زێڕی خوێندکارانی وڵات لە ساڵی 93، پلەی سێهەمی یارییەکانی مانگی سوور لە ساڵی 83، وەرگرتنی میداڵی زێڕی کێبەرکێیەکانی ڕۆژئاوای ولات لە ساڵی83، پلەی یەکەمی خوێندکارانی زانکۆی زانستی کاربوردی لە ساڵی 89 و ئەم دواییانەش لە کێبەرکێیەکانی شکاندنی شتی قورسی وڵات پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و دوو میداڵی زێڕی لەم کێبەرکێیانە وەدەست هێناوە کە خاڵی وەرچەرخانی کێبەرکێیەکانی هانمادانگە.