کانونی دوھەم 19, 2021 13:43 Asia/Tehran
  • یەکەم خولی کێبەرکێی تۆپی پێی تازەلاوان لە ئەفغانستان

یەکەم خولی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی تۆپی پێی تازەلاوانی ژێر ١٦ ساڵانی ئەفغانستان لە کابۆلی پێتەخت دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی «تولوع نیوز»، لەم کێبەرکێیانەدا کە بە میواندارەتیی کابۆل خەریکە بەڕێوە دەچێت، نوێنەرانی ویلایەتەکانی کابۆڵ، بامیان، لوگەر، پەنجشیر، کاپیساو پەروان بەشدارن.

تیپەکانی بەشداری کێبەرکێکان بۆ دەستخستنی پلەی یەکەم بۆ ماوەی حەوتەیەک پێکەوە ململانێ دەکەن.

«سوھەیل سیحری» بەرپرسی لێژنەی لاوانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفغانستان، وتی: ئامانجی سەرەکیی بەرپاکرانی کێبەرکێی تۆپی پێی تازەلاوان لە کابۆل، ھەڵبژاردنی یاریزانانی ھەڵکەوتەو یارمەتیدانیان بۆ گەییشتن بە تیپەکانی لاوان و تەمەندارانە.

ھاوکات «تەمیم سابیری» ڕاھێنەری تیپی تۆپی پێی ژێر ١٦ ساڵی «کاپیسا» ڕایگەیاند: تیپەکەمان لە «کاپیسا» لە یاری کردن لە زەویی سەوزەڵانی بێ بەرین و ھەر لە بەر ئەمە کێبەرکێ کان لە کابۆل دا ئەزمونێکی باش بۆ یاریزانەکانی ئەم تیپە دێتە ئەژمار.

«پەیمان»یش کە لە یاریزانانی تیپی ژێر ١٦ ساڵی ویلایەتی پەنجشیرە وتی: فیدراسیۆن لەم ویلایەتەدا گوێ ناداتە یاریزانان و زیاتر لە سەر یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی پێتەخت چڕ دەبێتەوە. بەڵام سەرباری تەواوی دژوارییەکان ئێمە لێبڕاوین ھەتا لە کێبەرکێکان لەگەڵ خەنیمەکانی دیکە لە تۆڕنۆمێنتی کابۆل بەشداری بکەین.

 

 

سەرپەیڤ