کانونی دوھەم 29, 2021 13:55 Asia/Tehran
  • کوردێک خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگەمەندی فێستیڤاڵی کورته‌ فیلمی تارانی بردەوە

هه‌ڵبژێردراوانی سی و حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران ناسێندران و کوردێک خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگەمەندی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵی کورته‌ فیلمی تارانی بردەوە.

به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران، هه‌ڵبژێردراوانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی رکابه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران ناسێندران و "کاک ئیره‌ج" به‌رهه‌می سینه‌ماکاری کورد «جه‌مشید فه‌ره‌جوه‌ند فه‌ردا» خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌مەندی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م ڕووداوه‌ سینه‌ماییه‌ی بردەوە.

سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران به‌ به‌رپرسایه‌تی "سه‌ید سادق مووسه‌وی" وه‌کوو یه‌که‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مایی له‌ ئێران؛ به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین بە ئاماده‌بوون و به‌شداریی سینه‌ماکاران و بینه‌ران و ھەروەھا به‌ نمایش کردنی ٦٣ کورته‌ فیلمی بەرھەمی ده‌رهێنه‌رانی‌ ١٩ وڵاتی جیهان و هه‌روه‌ها ١٤٦ فیلم له‌ ده‌رهێنه‌رانی ئێرانی له‌ دوو به‌شی رکابه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌شه‌کانی چیرۆکی و درامی، به‌ڵگه‌ فیلم ، ئه‌زموونی و ئه‌نیمه‌یشێن له‌ رۆژانی ٢٠ تا ٢٥ی ژانویه‌ی ٢٠٢١ زایینی له‌ په‌ردیسی سینه‌مایی «ئێران ماڵ» له‌ شاری تاران بەڕێوە برا.

سەرپەیڤ