پیشاندرانی بەرھەمی وێنەگرانی ئێرانی لە ئەستەمۆڵ
کانونی دوھەم 29, 2021 14:15 Asia/Tehran
بەرھەمی ھونەرمەندانی وێنەگری ئێرانی لە پیشانگایەک دا لەژێر سەردێڕی «کیمیاگەر» لە ئەستەمۆڵی تورکیا پیشان دەدرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە ئێستادا بەرھەمی ھونەرمەندانی وێنەگری ئێرانی لە پیشانگایەکی شاری ئەستەمۆڵی تورکیا لەژێر سەردێڕی «کیمیاگەر» لە ڕووی ھۆگرانی پیشانگاکانی وێنە کراوەتەوە.
زۆربەی ئەو ئاسەوارو بەرھەمانەی لە پیشانگاکەدا خراونەتە بەر دیدی ھۆگران ھی ٤٦ وێنەگری ئێرانین.
لەم پیشانگایەدا بەرھەمی کۆمەڵێک لە ھونەرمەندانی وێنەگری وڵاتانی کەنەدا، ئەمریکا، ڕووسیا، ئیتالیا، ھوڵنداو تورکیاش خراونەتە بەرچاو.