کانونی دوھەم 30, 2021 12:51 Asia/Tehran
  • یانەی وچانی کوردستان 17 گۆڵی تۆمار کرد و گەییشتە قۆناغی کۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی خانمان

یانەی تۆپی پێی خانمانی وچانی کوردستان بە ئەنجامی 17 بە سفر یانەی قەشقایی شیرازی گۆڵباران کرد و گەییشتە قۆناغی کۆتایی خولی نایاب.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ یانەی وچانی کوردستان چووە کێبڕکێی یانەی شوهەدای قەشقایی شیراز.

یاریزانانی یانەی وچان لە هەمان سەرەتاوە گوشاریان خستە سەر ڕکابەرەکەیان و دوای دە خولەک فاتمە مەخدوومی توانی گۆڵی یەکەم لە بەرانبەرەکەیان بدات.

ئەو یانەیە هەر نیوەی یەکەم حەوت گۆڵیان لە ڕکابەرەکەیان دا و نیوەی دووهەمیش 10 گۆڵی تریان چاند.

بەم شێوەیە وچانی کوردستان بە 19 خاڵەوە لە پلەی دووهەمی گرووپی بی کێبڕکێیەکانی خولی نایاب وەستا و ئامادە بوونی خۆیی لە قۆناغی کۆتایی ئەو کێبڕکێیانە یەکلایی کردەوە.

سەرپەیڤ