شوبات 01, 2021 11:26 Asia/Tehran
  • بارسلۆنا تۆڵەی لە بلباو کردەوە و گەڕایەوە دووەمی ڕیزبەندی

شەوی رابردوو لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 21ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بارسلۆنا بردنەوەی بەرانبەر ئەتلەتیک بلباو تۆمارکرد.

 

 

بارسلۆنا لە یاریگای کامپ نو میوانداری ئەتلەتیک بلباوی کرد یاری نێوانیان بە بردنەوەی مێسی و هاوڕێیانی بە ئەنجامی (2-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بارسا لە خولەکەکانی 20 و 75 لەلایەن لیۆنێل میسی و ئەنتوان گریزمان و تاکە گۆڵەکەی بلباو-یش لە خولەکی 49 بەهەڵە لەلایەن جۆردی ئالباوە تۆمارکران.

سەرپەیڤ