تاتنهام بۆ دووه‌م هه‌فته‌ی له‌سه‌ر یه‌ک دۆڕا
شوبات 01, 2021 14:06 Asia/Tehran
یانه‌ی تاتنهام به گۆڵێکی بێ وه‌ڵام به یانه‌ی برایتۆن دۆڕا.
له یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی یانه‌کانی بەریتانیا یانه‌ی برایتۆن میوانداریی تاتنهامی کرد ، یارییه‌که به گۆڵێک بێ وه‌ڵام له سودی برایتۆن کۆتاییهات .
تاکه گۆڵی یارییه‌که ترۆسارد له خوله‌کی 17 تۆماری کرد .
ئه‌مه دووه‌م شکستی له‌سه‌ریه‌کی تاتنهام بوو .هه‌فته‌ی ڕابردووش به‌رانبه‌ر لیڤه‌رپوڵ شکستی هێنا وخاڵه‌کانی له 33 خاڵدا وه‌ستاو له پله‌ی شه‌شه‌مدایه و برایتۆنیش به 21 خاڵ له پله‌ی 17 هه‌مدایه.