شوبات 02, 2021 15:44 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی ھاوڕێکانی «عیبادی پوور» لە کێبەرکێی قەرەبووی ھەڵبژاردەی باڵەی پۆڵۆنیا

تیپی «سکرا بێلھاتۆف» لە کێبەرکێی قەرەبووی حەوتەی دەیەمی ھەڵبژاردەی باڵەی پۆڵۆنیا سەرکەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی «سکرا بێلھاتۆف» لەم کێبەرکێیەدا بە دەرەنجامی سێ بە سیفر و خاڵەکانی ٢٥ بە ١٧، ٢٦ بە ٢٤، ٢٥ بە ١٥ بەربەستی «ئێسلێپکس مالو»ی وەپشت سەر نا.

«میلاد عەبادی پوور» یاریزانی ئێرانیی تیپەکە کە لە ھەر سێ سێتی کێبەرکێکەدا یاریزانی سەرەکیی «سکرا» بوو، ٨ خاڵی بە ھەڵمەت بردن، خاڵێکی بە ھاویشتن، خاڵێکی بە بەرگری کردن لە تۆڕو بە تێکڕایی ١٠ خاڵی دەست خست.

سەرکەوتنی ئەم یاریزانە لە گرتنەوەی تۆپ لە سەدا ١٨ و لە ھەڵمەت بردن دا لەسەدا ٥٠ بوو.

«سکرا» بەم دەرەنجامەو مسۆگەر کردنی ١٠ سەرکەوتن و ٣٣ خاڵ گەییشتە ڕیزی حەوتەمی ھەڵبژاردەی باڵەی پۆڵۆنیا.

سەرپەیڤ