بەرپرسێکی وەرزشی عێراق باسی گەڕانەوەی ھاندەران بۆ یاریگاکانی کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392408-بەرپرسێکی_وەرزشی_عێراق_باسی_گەڕانەوەی_ھاندەران_بۆ_یاریگاکانی_کردووە
بەرپرسێکی وەرزشی عێراق باسی ئەوەی کردووە کە لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو ھاندەران دەتوانن بە ڕەچاوکردنی ڕێنمایە تەندروستییەکان ڕوو لە یاریگاکانی بکەنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2021 12:33 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی وەرزشی عێراق باسی گەڕانەوەی ھاندەران بۆ یاریگاکانی کردووە

بەرپرسێکی وەرزشی عێراق باسی ئەوەی کردووە کە لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو ھاندەران دەتوانن بە ڕەچاوکردنی ڕێنمایە تەندروستییەکان ڕوو لە یاریگاکانی بکەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، «کاوە ئەحمەد» سه‌رۆکى لقى سلێمانىی ھەرێمی کوردستانی یه‌کێتیی تۆپى پێى عێراق ڕایگەیاندووە: له‌ حەوتە‌ى داهاتووەوە‌ هانده‌ران به‌ پێى رێنماییه‌ تەندروستییەکان ده‌توانن بگه‌ِرێنه‌وه‌ یاریگا‌کان.

کاوه‌ ئه‌حمه‌د ، له‌لێدوانێکى تایبه‌ت دا جەختی لەوە کردەوە کە، بریاره‌ لە یاریی داهاتووی «نەورۆز»و «دهۆک» لە یاریگای زانکۆ،بە ڕێژەیەکی دیاریکراو هاندەران بە مەرجی بوونی دەمامک و ڕەچاو کردنی ڕێ نماییە تەندروستییەکان ئامادەی یارگاکە بن.

جێگای ئاماژەیە رۆژی یەکشەممەی داهاتووو له‌ گه‌ڕى سێیه‌مى پاڵاوتنه‌کانى خولى پله ‌یه‌کى عێراق ، یانەی«نه‌ورۆز» میواندارى یاریزانانی «دهۆک» دەبێت .