شوبات 05, 2021 16:49 Asia/Tehran
  • که‌مپی وەرزشیی عێراق له‌ دوبه‌ى هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

به‌رپرسێکى بواری وەرزشیی عێراق باسی ھەڵوەشانەوەی کەمپی وەرزشیی ئەم وڵاتە لە ددوبەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی میدیاکانی عێراق که‌مپی‌ مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عێراق که‌ بڕیاڕ بوو لە ناوه‌راستى ئه‌م مانگه‌ له‌ دوبه‌ى به‌رێوه‌بچێت هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ .

لەم پەیوەندییەدا «هشام موحه‌ممه‌د» به‌رپرسى راگه‌یاندنى هه‌ڵبژارده‌که‌ رایگه‌یاندووه‌ ، که‌مپی هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌ هۆى رێکنه‌خستنى یارییه‌کى دۆستانه‌ له‌ ئاستى به‌رز به‌ هه‌مه‌ئاهه‌نگیى نێوان لیژنه‌ى کاربه‌رێککه‌رو کاتانیچى راهێنه‌ر هه‌ڵوه‌شێندرایەوه‌ .

«هشام» ئه‌وه‌شى ڕاگەیاندووە کە ، چاره‌نووسى یارییه‌که‌ى عێراق له‌ پاڵاوتنه‌کانى جامى جیهانى به‌رامبه‌ر «هۆنک کۆنگ» له‌ مانگى داهاتووش ڕوون نییه‌و لەوانەیە هه‌یه‌ یارییه‌که‌ پەکی بکەوێت و بخرێتە کاتێکی تر.

سەرپەیڤ