شوبات 06, 2021 13:20 Asia/Tehran
  • یانەی وچانی کوردستان یانەی

یانەی وچانی کوردستان لە هەفتەی دەیەم و کۆتایی قۆناغی یەکەمی کێبڕکێیەکانی خولی نایابی تۆپی پێی خانمان بە ئەنجامی سێ بە سفر سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

 یانەی وچانی کوردستان دوانیوەڕۆی دوێنێ هەینی لە هەفتەی دەیەم و کۆتایی قۆناغی یەکەمی کێبڕکێیەکانی خولی نایابی تۆپی پێی خانمان چووە کێبڕکێی یانەی مەلەوانی بەندەری ئەنزەلی.

یانەی وچان لەو یاریەدا بە سێ گۆڵ توانی ڕکابەرەکەی خۆی ببەزێنێت و بەو ئەنجامەوە ئێستا بە 22 خاڵەوە لە پلەی دووهەمی گرووپی بی وەستاوە و چاوەڕوانی یاریی پلەی ئافی کێبڕکێیەکان دەکات.

سەرپەیڤ