یانەی هه‌ولێر بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد و خۆی بۆ قۆناغی دووه‌م ئاماده‌کردووه
له یارییه‌کی دۆستانه و ئاماده‌کاریدا، ئه‌مڕۆ تیپی خولی کوردستانی یانه‌ی هه‌ولێر بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی شه‌رگات تۆمار کرد.
یارییه‌که له یاریگه‌ی دووه‌می فرانسۆ هه‌ریری ئه‌نجام درا و تێیدا یانه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ له یانه‌ی شهڕگاتی برده‌وه.
گۆڵه‌کانی هه‌ولێر یاریزانان نه‌وشیروان، عه‌بدولمونعیم ئه‌حمه‌د و هۆگر حوسێن تۆماریان کرد.
تیپی دووه‌می یانه‌ی هه‌ولێر، که به تیپی خولی کوردستان ناسراوه، ئه‌م وه‌رزه له قۆناغی یه‌که‌می خولی نایابی کوردستاندا ئه‌نجامه‌کانی زۆر خراپ بوون و له کۆی شه‌ش یاریدا هیچ بردنه‌وه‌یه‌کی نه‌بوو، 4 یاریی دۆڕاند و 2 یارییش یه‌کسان بوو.
رێبین ره‌مزی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به بەشی وەرزشیی میدیای وشەی راگه‌یاند، تیپه‌که له رۆژانی رابردوو مه‌شق و ئاماده‌کاریی زیاتری کردووه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی باش خۆی بۆ قۆناغی دووه‌م ئاماده بکات".
گوتیشی: "ئامانجی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ تیپی خولی کوردستان ئه‌وه‌یه، یاریزانی لاو بۆ یانه‌که پێ بگه‌یه‌نێت و مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجام نییه له خولی کوردستاندا".
له کۆتایی قۆناغی یه‌که‌می خوله‌که‌دا، یانه‌ی هه‌ولێر له پله‌ی کۆتایی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م بوو، ته‌نیا 2 خاڵی هه‌بوو.