شوبات 07, 2021 10:12 Asia/Tehran
  • ناوبژیوانێکى شارى هه‌ولێر کۆچى دوایکرد

دوێنێ شه‌ممه‌ به‌هۆى سه‌کته‌ى دڵه‌وه‌ ، ناوبژیوانێکى تۆپى پێى شارى هه‌ولێر کۆچى دوایکرد .

مه‌هدى که‌ریم ، ناوبژیوانى شارى هه‌ولێر که‌ به‌شى زۆرى یارییه‌ دۆستانه‌کانى ئه‌و شاره‌و یارییه‌کانى تیپه‌ میللیه‌کانى به‌رێوه‌ده‌بر به‌ هۆى سه‌کته‌ى دڵه‌وه‌ کۆچى دوایی کرد .

مه‌هدى که‌ریم ، یه‌کێک بووه‌ له‌ ناوبژیوانه‌ سه‌رکه‌وتووه‌کان و ده‌یان یارى دۆستانه‌ى به‌ شێوه‌یه‌کى خۆبه‌خش به‌رێوه‌بردووه‌ .

سەرپەیڤ