مانچستەر یونایتد و ئیڤەرتۆن یەکسان ھاتنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392612-مانچستەر_یونایتد_و_ئیڤەرتۆن_یەکسان_ھاتنەوە
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 23ی خولی یانەکانی ئینگلیس شەوی ڕابردو یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئیڤەرتۆنی کرد و یارییەکەشیان بە 3-3 گۆڵ کۆتایی هات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2021 09:23 Asia/Tehran
  • مانچستەر یونایتد و ئیڤەرتۆن یەکسان ھاتنەوە

لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 23ی خولی یانەکانی ئینگلیس شەوی ڕابردو یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئیڤەرتۆنی کرد و یارییەکەشیان بە 3-3 گۆڵ کۆتایی هات.

 

لە نیوەی یەکەمی یارییەکە ، مان یونایتد بە دو گۆڵ پێشکەوت گۆڵەکانیش کاڤانی و بڕۆنۆ تۆماریان کرد، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنەوەی نیوەی دوەم و دوای تێپەڕبونی تەنها 7 خولەک ، ئیڤەرتۆن ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و دوکۆری و خامێس ڕۆدریگێز دو گۆڵی لەسەر یەکیان تۆمارکرد.

لە خولەکی 70 ماکتومینای گۆڵی سێیەمی بۆ مانچستەر یونایتد تۆمارکرد، بەڵام لە دوایین خولەکی یارییەکەدا کالفێرت لیۆین گۆڵی بەرامبەری بۆ تیمەکەی ئەنچیلۆتی تۆمارکردەوە و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

دوای ئەنجامی ئەم یارییەش مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ ریزبەندی دوەمی یانەکانی ئینگلیسی گرتووە و ئیڤەرتۆنیش بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ ریزبەندی شەشەمی خولەکەی گرتووە.