ئەو بۆکسێنەرەی لە محەمەد عەلی کلای بردەوە کۆچی دوایکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392660-ئەو_بۆکسێنەرەی_لە_محەمەد_عەلی_کلای_بردەوە_کۆچی_دوایکرد
لیون سپنیکس، پاڵەوانی پێشووتری بۆکسێنی جیهان و خاوەنی مەدالیای ئۆلۆمپی لە تەمەنی 67 ساڵی کۆچی دوایکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2021 14:32 Asia/Tehran
  • ئەو بۆکسێنەرەی لە محەمەد عەلی کلای بردەوە کۆچی دوایکرد

لیون سپنیکس، پاڵەوانی پێشووتری بۆکسێنی جیهان و خاوەنی مەدالیای ئۆلۆمپی لە تەمەنی 67 ساڵی کۆچی دوایکرد.

 

فیدراسیۆنی بۆکسێنی جیهان بڵاویکردۆتەوە، لوین رۆژی یەک شەممە لە تەمەنی 67 ساڵیدا بە هۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە کۆچی دوایکردووە و بە ئامادەبوونی خزم و کەسوکاری بە خاک سپێردراوە.

سپنیکس کە بووە یەکەم بۆکسێنەر توانی لە محەمەد عەلی کلای ئەفسانەی بۆکسێن بباتەوە، ساڵی 1995 لە تەمەنی 42 ساڵی پاش 26 سەرکەوتن کە 14 یان بە لێدانی کوشندە بوو یە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا .